له ئه‌وه‌ڵین ڕۆژی زستانه‌وه کاته‌ک که له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستم، ئه‌وه‌ڵین کارم ئه‌وه‌یه که ده‌ڕۆم چاو له ده‌رێ ده‌که‌م؛ به ئومێدی ئه‌وه‌ی که که‌مه‌ک به‌فر ببارێ. ئه‌مما حه‌موو جارێ به‌جێگای به‌فر، عه‌رزی ویشک ده‌بینم یان عه‌رزی ته‌ڕ. له‌بیرمه ساڵی پێشدا هه‌ر ئه‌و وه‌ختانه بوو که له‌گه‌ڵ خوشکه‌که‌م "ئاده‌م به‌فری"یمان چا ده‌کرد. له مه‌دره‌سه شه‌ڕه‌تۆپه‌ڵه‌مان ده‌کرد یان ده‌ستی یه‌کترمان ده‌گرت‌وهه‌ڵده‌هاتین. چه‌ند ڕۆژیش هه‌ر له‌به‌ر به‌فربارین نه‌ڕۆیشتینه مه‌دره‌سه.
ئه‌وڕۆ فه‌قه‌ت نۆزده رۆژی ماوه جستان ته‌واو بێ، دوعا ده‌که‌م که له‌و نۆزده ڕۆژه‌دا که‌مێك به‌فر ببارێ، ده‌نا ئه‌من تا ساڵێکی دیکه ته‌حه‌مول ناکه‌م.


