به‌رهه‌مه‌كانی خالند ئه‌حمه‌دی (هۆزان)
هه‌ی لایه لایه 2
پێم خۆشه دایه
من لایه‌لایه
خۆراكه بۆ رۆح
هه‌ر ئه‌و هه‌وایه
هه‌ی لایه لایه
هه‌ی لایه لایه
شه‌وگار دره‌نگه
خه‌و چاوی گرتووم
دایكم به ئاهه‌نگ
پێم‌وایه خه‌وتووم
هه‌ی لایه لایه
هه‌ی لایه لایه
قه‌ناری له كۆ
بولبول له باخان
كه ناگه‌ن به تۆ
ماتن له داخان
هه‌ی لایه لایه
هه‌ی لایه لایه
ئاهه‌نگی دڵت
باش ده‌مخه‌وێنێ
وێنه‌ی جۆلانێ
هه‌ر رامده‌ژێنێ
هه‌ی لایه لایه
هه‌ی لایه لایه
دیسان به سۆزی
ئاهه‌نگی خۆشت
میوان ده‌كا خه‌و
ده‌نگی به‌جۆشت
هه‌ی لایه لایه
هه‌ی لایه لایه
ئێستاكه رۆحم
وه‌ك پووشكه سووكه
جه‌سته‌م داگیرا
خه‌وتووم هه‌نووكه
هه‌ی لایه لایه
هه‌ی لایه لایه
چاو لێكه سروه
به لایه لایه
پێمان ده‌ڵێ: ئاو!
هه‌ر ئه‌و هه‌وایه:
هه‌ی لایه لایه
هه‌ی لایه لایه
ئه‌و ساته ژیان
رازاوه‌یه و جوان
فڕۆكه‌ی ئاهه‌نگ
ده‌مباته سه‌یران
هه‌ی لایه لایه
هه‌ی لایه لایه
زستانی 83
--------------
حه‌وت سین
نه‌رۆزه، سفره ره‌نگین
رازاوه‌یه به حه‌وت سین
قوڕئان به ڕێز و حورمه‌ت
شیرین‌تره له شه‌ربه‌ت
ئاوێنه جوان ده‌نوێنێ
منداڵه‌كان ده‌دوێنێ
میوه‌ی جۆراوجۆر و جوان
بۆ رێز و قه‌دری میوان
سنجوو، سه‌وزه و سه‌مه‌نی
وه‌ك گوڵی سه‌ر چه‌مه‌نی
سركه و سماق و سیره
سێویشم باش له‌بیره
ده‌ست پێكراوی سینن
وێنه‌ی گوڵی ئه‌وینن
هه‌ر رۆژێكتان نه‌ورۆز بێ
نه‌ورۆزتان لێ پیرۆز بێ
به‌هاری 82
نوشته شده در جمعه نهم تیر 1385ساعت 6:3 توسط هۆزان | نظر بدهید
بووكه بارانه
كۆڕی كچ و كوڕ
سرته‌سرتیانه
ساز ده‌كه‌ن بووكان
به‌زم و دیلانه
بووكه بارانه
بووكه بارانه
ڕێ ده‌گرنه به‌ر
كۆڵان به كۆڵان
ده‌چنه به‌ر ده‌ركێ
یا له گوێی بانان
بووكه بارانه
بووكه بارانه
ده‌پاڕێنه‌وه
روو به ئاسمان
تاكوو ببارێ
بارانێكی جوان
بووكه بارانه
بووكه بارانه
هێلكه‌ی باڕۆكان
ده‌رزیله‌ی كچان
خڕ ده‌كه‌نه‌وه
ناگرن وچان
بووكه بارانه
بووكه بارانه
ماڵه‌كان گه‌ڕان
گیرفانیان پڕ كرد
چاو له خۆ ده‌كه‌ن
ته‌ڕ ده‌بن ورد ورد
بووكه بارانه
بووكه بارانه
ده‌نگی باران و
شادی منداڵان
ده‌خورێنن گوێچكه‌ی
هه‌یوان و داڵان
بووكه بارانه
بووكه بارانه
نم نمه‌ی باران
به‌سته‌یه و حه‌یران
ماچ ده‌كا لێوی
شكۆفه‌ی داران
بووكه بارانه
بووكه بارانه
گه‌شت و سه‌یرانه
كایه‌یه و گازه
بووكه بارانه
سۆزه، ئاوازه
بووكه بارانه
بووكه بارانه
نوشته شده در جمعه نهم تیر 1385ساعت 6:2 توسط هۆزان | یک نظر
كوردستان
من رۆڵه‌ی كوردستان‌م
وێنه‌ی گوڵی كوێستانم
وه‌ك سورمه وایه خاكی
سۆمایه بۆ چاوانم
كێ‌و و ته‌لانی به‌رزی
ئاسمان و ده‌شت و عه‌رزی
به‌فراو و ئاوی كانی
زۆر خۆشه مانگ و وه‌رزی
دڵگر وه‌كوو به‌هه‌شته
چاو لێكه له‌و سرووشته
تابڵۆیه‌كی بێ‌وێنه
مه‌زرایه، كێوه، ده‌شته
هۆشم، فكرم له لاته
هه‌ستم، ژینم فیداته
هه‌ر ئاوه‌دانی تۆیه
ته‌نیا بۆمن خه‌ڵاته
تۆی نیشتمانی خۆشم
تا هه‌م بۆ تۆ ده‌كۆشم
من بۆ گه‌شه و نه‌شه‌ی تۆ
وه‌ك چۆمی خوڕ له‌جۆشم
17/11/79
---------------
مه‌ته‌ڵ
دۆستی ئه‌تۆم بزانه
تێفكره تۆ ژیرانه
چلدانه‌ی رازه ناخم
چه‌ن پڕ به‌رهه‌مه باخم
تۆ چاو بگێڕه ناوم
گوڵاڵه دوه‌ره‌ی داوم
بزانه چه‌نده كۆكم
بڕوانه ناوه‌رۆكم
پڕم له ورده‌كاری
وێنه‌ی گوڵی به‌هاری
كێ هه‌ڵده‌دا ئه‌من چیم ؟
دۆستی ئه‌تۆم دۆژمن نیم
تا ئێسته چاوه‌ڕێ بم
یا هه‌ڵده‌ده‌ن: كتێبم ؟!
19 جۆزه‌ردانی 1374
------------------------------
شه‌مامه
به‌رهه‌مێ قاش قاش و جوان
بۆنی دێ له‌ناو بێستان
وێنه‌ی گه‌زیزه‌ی گه‌شه
زێڕه یا لیره‌ی ره‌شه ؟ !
خاڵه‌كانی نه‌خشینه
پێسته‌كه‌ی وه‌ك په‌رژینه
ژووره‌وه‌ی گۆشتی نه‌رمه
ده‌ره‌وه‌ی پێسته و چه‌رمه
ده‌نكه‌كانی چاولێكه
ورد و جوان ، ریك و پێكه
مزگێنی به گیان ده‌ده‌ن
یه‌كێتی پێشان ده‌ده‌ن
بۆن و ره‌نگ و تامه‌كه‌ی
جوانه وه‌ك شه‌مامه‌كه‌ی
-----------------------------
شاباشی ئازادی
ده‌ڵێ : مێشك
ده‌ڵێم : هانێ !
ده‌ڵێ : دڵت
ده‌ڵێم : هانێ !
ده‌ڵێ : هه‌ستت
ده‌ڵێم : هانێ !
سا پێم ده‌ڵێ : هه‌رچی هه‌ته
ده‌ڵێم : هانێ !
ده‌ڵێ : شاباشن بۆ شادی
ده‌ڵێم : نا ! نا
ـ ئه‌دی بۆچی ؟!
ـ بۆ ئازادی !
7/7/1379
بۆكان
---------------
لایه لایه
رۆڵه رووناكی گلێنه‌ی چاوم
به‌ندی جه‌رگ و دڵ، هێزی هه‌ناوم
(مامۆستا هه‌ژار)
رۆڵه‌ی شیرینم كۆرپه جوانه‌كه‌م
بنوو دره‌نگه خونچیلانه‌كه‌م
خۆشه‌ویستی من ، هێزی ده‌ست و پێم
به خۆشی تۆوه لای لایه ده‌ڵێم
هه‌ی لایه‌لایه،كۆرپه‌ی ساوایه
بنوو دره‌نگه بۆ خه‌وت نایه
رۆڵه هومێدی دواڕۆژی منی
ده‌زانم چقڵی چاوی دوژمنی
به ناز و نێعمه‌ت به خێوت ده‌كه‌م
تاكوو گه‌وره بێ هێزی دڵه‌كه‌م
هه‌ی لایه‌لایه ڕوڵه لای لایه
بن‌و كۆرپه‌كه‌م قه‌زات له دایه
ڕوڵه گیان كاتێ كه له دایك بووی
ئه‌ڵڵاوئه‌كبه‌ڕم به گوێدا خوێندووی
هومێد‌م وایه رێگای راست بگری
بۆ گه‌لت بژی بۆگه‌لت بمری
هه‌ی لایه‌لایه، ڕوڵه لای لایه
شه‌وگار دره‌نگه بۆچ خه‌وت نایه؟!
ڕۆڵه رێگه‌ی ژین ده‌بێ جوان فێر بی
له كار و باران ده‌بێ دلێر بی
نه‌ك ده‌سته‌وه‌ستان دانیشی له ماڵ
ده‌ستت بگرێوه بۆ خزم و بۆ خاڵ
هه‌ی لایه‌لایه، ڕوڵه لای لایه
هه‌رچی دوژمنه كۆیرایی دایه
ڕۆڵه خوێندنه ته‌نیا رێی چاره
كه‌سێ نه‌خۆێنێ باره‌كه‌ی لاره
بارێ كه لار بێ ئاخری ده‌كه‌وێ
بێ خوێندن هیچت وه‌چنگ ناكه‌وێ
هه‌ی لایه‌لایه، ڕۆڵه لای لایه
دوا رۆژی گه‌لمان له ده‌س تو دایه
ڕۆڵه گیان هیوام سه‌ربه‌رزی تۆیه
جه‌رگم بۆ تۆیه ، بۆته بۆ سۆیه
وته‌كانم تۆ قه‌ت له بیر نه‌كه‌ی
په‌نام به خودا به ئاوات ده‌گه‌ی
هه‌ی لایه‌لایه، ڕۆڵه لای لایه
به‌رزی نیشتمان، ده‌كه‌م داوایه !
جۆزه‌ردانی 1373
------------------------
رۆژی جیهانی منداڵ
منداڵه‌كان چاوكاڵه‌كان
خونچه و گوڵی گوڵاڵه‌كان
رۆژێ له‌ناو گشت ساڵه‌كان
رۆژی جیهانی ئێوه‌یه
تاسه و ئه‌وینی پێوه‌یه
رۆژێ وێنه‌ی تیشكی زێرین
رۆژی شادییه و پێكه‌نین
خۆش بن، به‌سێتی رق و قین
رۆژی جیهانی ئێوه‌یه
تاسه و ئه‌وینی پێوه‌یه
بڕوانه ،منداڵی جیهان
سواری ئه‌سپی چالاكی بان
بۆ پێشكه‌وت ئازا و وریان
رۆژی جیهانی ئێوه‌یه
تاسه و ئه‌وینی پێوه‌یه
خۆ ڕاگرن وه‌ك كێوه‌كان
هه‌رده‌م ئه‌وینداری سه‌فان
رووناك ده‌كا تیشكی به‌یان
رۆژی جیهانی ئێوه‌یه
تاسه و ئه‌وینی پێوه‌یه
چرای زانست چاو لێكه چۆن
چه‌كی قه‌ڵه‌می هه‌ستی تۆن
پێتان ده‌ڵێ : خێرا بڕۆن
رۆژی جیهانی ئێوه‌یه
تاسه و ئه‌وینی پێوه‌یه
منداڵه‌كان سڵاو ، سڵاو
وه‌كوو برا و خوشكێ به تاو
دنیا روون كه‌ن وێنه‌ی هه‌تاو
رۆژی جیهانی ئێوه‌یه
تاسه و ئه‌وینی پێوه‌یه
منداڵه‌كان چاو لێبكه‌ن
ده‌ست به ده‌ستی یه‌ك بده‌ن
حه‌ول بده‌ن تا پێده‌گه‌ن
رۆژی جیهانی ئێوه‌یه
تاسه و ئه‌وینی پێوه‌یه
---------------------
كه‌ڵه‌شێری جه‌نگی
من كه‌ڵه‌شێرێكی شه‌ڕم
جوانه ره‌نگی باڵ و په‌ڕم
كوا ته‌ره‌ف، جه‌رگی هه‌ڵدڕم؟
قوقلی قووقوو، قوقلی قووقوو
جوان ببینه پۆپه‌ی سوورم
قه‌ڵافه‌تی وه‌ك بلوورم
بڕوانه موور و به‌رموورم
قوقلی قوو قوو، قوقلی قوو قوو
من كه‌ڵه‌بابی خۆش به‌یان
كه بانگ ده‌ده‌م كاتی به‌یان
چاو بوومه‌ته شێری ژیان
قوقلی قوو قوو، قوقلی قوو قوو
بڕوانه ماڵ و حاڵه‌كه‌م
حه‌وشه و حه‌ساری ماڵه‌كه‌م
بانگت ده‌كه‌م ئاواڵه‌كه‌م !
قوقلی قوو قوو، قوقلی قوو قوو
عه‌باس یه‌مینی شه‌ریف
17/6/1378 هه‌تاوی ره‌حیم خان
خاڵند ئه‌حمه‌دی له ساڵی 1349ی هه‌تاوی له ئاوایی «ره‌حیم خان» سه‌ر به شاری بۆكان له دایك بووه. خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له‌و ئاواییه ته‌واو كردووه و ده‌وره‌ی كۆتایی له شاری بۆكان خوێندووه.
له ساڵی 1369 دیپڵۆمی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رگرتووه. هه‌ر ئه‌و ساڵه له ناوه‌ندی بارهێنانی مامۆستایانی ورمێ وه‌رگیراوه و ساڵی 1371 بۆته مامۆستای قوتابخانه.
ساڵی 1375 له زانستگای ئیسلامی مه‌هاباد، كارناسی فێركردن و بارهێنانی سه‌ره‌تایی منداڵانی وه‌رگرتووه و تا ئێستا له ئاوایی ره‌حیم‌خان خه‌ریكی وانه‌كوتنه‌وه به منداڵانی ئاواییه‌كه‌یه‌تی.
«هه‌لاوه، مه‌لاوه» یه‌كه‌مین به‌رهه‌می شێعری ئه‌وه كه بۆ منداڵان نووسراوه.
ئه‌و منداڵانی زۆر خۆش ده‌وێ و ده‌یهه‌وێ له داهاتووشدا به‌رهه‌می جوانتر و ده‌وڵه‌مه‌ندتر بۆ منداڵانی خۆشه‌ویست بنووسێ.

